یونسێف: له هه‌ر پێنج منداڵێكی عێراق دوانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان

K24 – هەولێر:
رێكخراوی یونسێف رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ر پێنج منداڵێكی عێراق، دوانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان.
رێكخراوی یونسیێف له‌دوایین راپۆرتی كه له‌سه‌ر دۆخی منداڵانی له‌عێراق ئاماده‌ی كردووه رایگه‌یاندووه، منداڵانی عێراق له‌بارودۆخێكی ئابووری سه‌ختدا ده‌ژین و له هه‌ر پێنج منداڵێك دوانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كانیان ناچارن كاربكه‌ن.
به‌ڕای قوسه‌ی عه‌باس جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق، كاركردنی منداڵان جێگه‌ی نیگه‌رانییه و پێویسته ئه‌م دیارده‌یه نه‌مێنێ و كاركردن به منداڵان به تاوان بناسێنرێت.
راپۆرته‌كه‌دا پێیوایه، به‌كارهێنانی منداڵان بۆ كاركردن، پێشێلكاری مافه‌كانی منداڵه و پێویسته حكومه‌ت رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ئه‌وانه بگرێته‌به‌ر كه كار به‌منداڵان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت به یاسا رێگری له‌م دیارده به‌ربڵاوه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان بكرێت و ژیانی منداڵان پارێزراوبێت.