هاكان فیدان گه‌یشته تاران

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك ده‌گاته تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت، و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ـی ئه‌یلوولی 2023) هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانه فیدان بۆ ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌وه‌ته‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دانراوه، بڕیاریش وایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیمه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، فیدان له سه‌ردانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵاهیان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هاریكارییه دوولایه‌نه‌كان و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له فیدان و عه‌بدوڵڵاهیان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌ندامدا و تێیدا فیدان خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئێران و توركیا به‌پرسیایه‌تی سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ دایه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سووریاوه رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن حكومه‌تی سووریا كار بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا له توركیا، داوایشی له دیمه‌شق بكات هاوكار بێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌كه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌و نزیكانه سه‌رۆككۆماری ئێران سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
له 18ـی ته‌ممووزی 2023ـدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه.