كیێڤ: تێكشكاندنی توانای سه‌ربازی رووسیا، كلیلی چاره‌سه‌ری شه‌ڕی ئۆكرانیایه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كلیلی چاره‌سه‌ری و كۆتاییهاتنی شەڕی ئۆکرانیا، تێكشكاندنی توانای سه‌ربازی رووسیایه.
ئه‌ندریه یه‌رماك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام راگه‌یاند، "تیرۆریستانی رووسیا به‌رده‌وامن له وێرانكردنی ژێرخانی كه‌ناراوه‌كان، به‌و هیوایه‌ی قه‌یرانی خۆراك له جیهان دروست بكه‌ن و برسێتی له جیهان بڵاوبكه‌نه‌وه".
یه‌رماك راشیگه‌یاند، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه و هاوپه‌یمانانمان، تێكشاندنی توانای سه‌ربازی رووسیایه، وێڕای ئه‌وه‌ش سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه هاوكاری سه‌ربازی رووسیا ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دروستكردنی چه‌ك، بێ هاوكاری لایه‌نی بیانی نابێت، ئه‌گه‌ر پیشه‌سازی چه‌كی رووسیا وێران بكرێت، رووخانی رووسیا مسۆگه‌ر ده‌بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووسیا هێرشی كرده‌سه‌ر كه‌ناراوێك له ناوچه‌ی ئۆدیسای ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له هاوینه‌هه‌واری سوچی روویدا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.