له فه‌ره‌نسا له هه‌ر سێ رۆژ جارێك ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت

K24 - هەولێر:
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات ته‌رمی ئافره‌تێكیان به كوژراوی له‌سه‌ر شۆسته‌ی رێگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شامبرای لییه تۆرز دۆزیته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023) پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، رۆژی 29ـی ئابی 2023، ته‌رمی ئافره‌تێكیان به كوژراوی له‌سه‌ر شۆسته‌ی رێگایه‌كی قه‌ره‌باڵغ له ناوچه‌ی شامبرای لییه تۆرز له هه‌رێمی ئانده‌ر وۆڵوار له ناوه‌ڕاستی فه‌ره‌نسا دۆزیته‌وه. هه‌روه‌ها پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی پشكنین، ده‌ركه‌وتووه ته‌مه‌نی 57 ساڵه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژراوه و بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵاتووه، به‌ڵام دوای دوو رۆژ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، توانراوه ده‌ستگیر بكرێت. به گوته‌ی پۆلیس ئه‌و ئافره‌ته دایكی چوار منداڵه و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی له خوار 18 ساڵه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "لۆبارزیان"ـی فه‌ره‌نسی ئه‌و رووداوه ده‌گمه‌ن نییه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له فه‌ره‌نسا، كه ئافره‌تان له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و ده‌كوژرێن، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر سێ رۆژ جارێك ئافره‌تێك ده‌كوژرێت.
رۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا 118 ئافره‌ت له ساڵی 2022ـدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یاخود هاوسه‌رانی پێشوویان كوژران.
هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه، 122 ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوبه‌شی ژیانیان له ماوه‌ی ساڵی 2021ـدا كوژراون، له‌وكاته‌ی هه‌مان ساڵی 27 ئافره‌تی دیكه به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان كۆتایی به ژیانیان هاتووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2016 رایگه‌یاند، 157 كه‌س له فه‌ره‌نسا كوژراون، كه 123ـیان ئافره‌ت بووه و 34ـی دیكه‌یان پیاو بوونه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته روونیكردبووه‌وه، ئاستی تاوانه‌كان له ساڵی 2016 به‌راورد به ساڵی 2015 به رێژه‌ی 13% زیادیكردبوو. باسی له‌وه‌ش كردبوو، هه‌موو ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن هاوسه‌ران و هاوژینان و هاوبه‌شانی ژیان و جۆره‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی خێزانییه‌وه ئه‌نجام دراون.
جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌ی فه‌رمی چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌یه، له‌وانه؛ هاوسه‌رگیری، هاوبه‌شی ژیان، كۆبوونه‌وه به‌بێ هاوسه‌رگیری، په‌یوه‌ندی به‌پێی گرێبه‌ستێكی شارستانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رێگه‌پێدراو، كه پێدانی باج به سیفه‌تی هاوبه‌شی له ژیاندا، به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت.