یه‌حیا ئه‌لكوبه‌یسی: بڕیاری دادگای ئیتیحادی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له كه‌ركووك ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌یه

K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری دادگای ئیتیحادی عێراق له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له كه‌ركووك، ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌یه.
دكتۆر یه‌حیا ئه‌لكوبه‌یسی توێژه‌ر و شرۆڤه‌كار سیاسی عێراقی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراقی ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدابوو.
ئه‌لكوبه‌یسی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "ئه‌م جۆره بڕیارانه كاری ئیداره و حكومه‌ته و پێشێلی ناوه‌رۆكی یاسای حزبه‌كانه، كاری دادگای ئیتیحادی نییه ده‌ستوه‌ردان له بابه‌تی له‌مشێوه بكات".
له تویته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی پیشه‌یی باین، ره‌تی داوای له‌مشێوه ده‌كرایه‌وه، چونكه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دادگایه‌دا نییه.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، "تا كه‌ی دادگای ئیتیحادی رۆڵی تێكده‌رانه ده‌گێڕێت و بڕیاره‌كانی به گوێره‌ی داواكارییه‌كان، یاخوود به ته‌له‌فۆنێك ده‌رده‌كات".
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان رابگیرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.
فـــائـــدة:
— د. يحيىٰ الكبيسي (@DrYahyaAlkubisi) September 4, 2023
قرار المحكمة الاتحادية اليوم يُشكّل فضيحة مُركّبة! فهي تتجاوز اختصاصاتها وتنظر في قرار إداري يتعلّق بالبرنامج الحكومي! وتتجاوز اختصاصاتها وتنظر في قرار يفترض أنّه ينتهك أحكام قانون الأحزاب! فليس من اختصاصات المحكمة النظر في هكذا موضوعات من الأصل! ولو كُنا أمام محكمة…