یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا: له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه هیچ ئاماده‌ییه‌كمان له كیێڤه‌وه نه‌بینیووه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ئاماده‌یی ئۆكرانیا بۆ گفتوگۆ و ئاشتی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ئاماده‌ییه‌كمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌نی ئۆكرانی نه‌بینیووه.
یووری ئۆشاكۆڤ یاریده‌ده‌ری ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023) به كه‌ناڵی یه‌كی رووسیای راگه‌یاند، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆكرانی هه‌یه، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتن نییه.
روونیشیكرده‌وه، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی ئۆكرانیای كرد، هیچ په‌یامێكی ئه‌وانی نه‌گه‌یانده ئێمه.
پار ساڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، كه وڵاته‌كه‌ی ره‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆك بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.