گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک: لە خۆپیشاندانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند ئەفسەرێک برینداربوون

K24 - كه‌ركووك:
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی هێمنانە ئەنجامدراو و دواتر گرژی لێکەوتەوە لە ئەنجامدا چەند ئەفسەرێک برینداربوون.
عامر نووری شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشانێکی هێمنانە بەڕێوەچوو و دواتر گرژی لێکەوتەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان زوو گەشتنە شوێنی خۆپیشاندەکە و توانیان کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، خۆپیشاندانەکە کۆتایی هاتووە، تەنیا چەند ئەفسەرێک بریندار بوون، خۆشبەختانە برینەکانی برینداران سوکن و هیچ کەسێك گیانی لەدەستنەدا.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، هەروەها راشگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا و هاتوونەتە بۆ شاری کەرکووک بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە تقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، هەروەها هەموو ئەو کەسانە لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت کە بوونە هۆکاری شەهید و بریندارکردنی خۆپیشاندەران.
عامر نووری شوانی، دەڵێت: ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیرکراون و خۆپیشاندانەکەش لە ئێستادا کۆتایی پێهات و هێزە ئەمنیەکانیش شەقامەکانیان چۆڵکرد.
له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مشه‌وی شاری كه‌ركووك، دیلان بارزان په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:00ـی ئێواره ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد خۆپیشاندانیان دژی به سه‌ربازگه‌كردنی شاری كه‌ركووك و دانانی سنوورێك بۆ سوكایه‌تی و پێشێلكارییه‌كان و پرۆسه‌ی ره‌شبگیری، ئه‌نجامدا.
دیلان بارزان راشیگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر شوێنی خۆپیشاندانه‌كان چۆڵكرا و هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران توندوتیژی و بارگرژییان ئه‌نجامدا و دواتر كۆتایی پێهات.
باسی له‌وه‌شكرد، دۆخه‌كه ئێستا ئارامه، هیچ بارگرژییه‌ك له شاری كه‌ركووك و هه‌ڵمه‌تی پشكنین و ده‌ستگیركردن نه‌ماوه و كۆتایی پێهاتووه.
گوتیشی: شاندێكی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌ردانی پرسه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانی رۆژی دووی ئه‌یلوولی شاری كه‌ركووكیان كرد و په‌یامی سوودانیان گه‌یاند، كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كان پێكهێنراوه.
رۆژی (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەیان ئەنجامدا و داوای كردنه‌وه‌ی رێگەی کەرکووک-هەولێریان كرد، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەکان بە تەقە وەڵامدرانەوە و چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر) شەهیدکران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون، جگە لە دەستگیرکردنی زیاتر لە 40 گەنجی کورد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان ده‌ستگیركران.