خانمی یەکەمی ئەمەریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

K24 - هەولێر

کۆشکی سپی رایگەیاند، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جیل بایدن، پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-19ی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ بووە، هەروەها نیشانەکانی لێ بەدیارکەوتووە لەکاتێکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەرێنی دەرکەوتووە.

دوایین جار کە هاوسەر تەمەن 72 ساڵەکەی جۆو بایدن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بوو، هەروەها دوایین پشکنینی بایدنی تەمەن 80 ساڵان لە مانگی تەمموزی 2022 دا پۆزەتیڤ بووە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی خانمی یەکەم، ئەلیزابێس ئەلێکساندەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئێوارەی رۆژی دووشەممە، خانمی یەکەم پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-19ی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ بووە، بۆیە لە ماڵەوە دەمێنێتەوە لە شاری ڕێهۆبۆت بیچ لە ویلایەتی دێلاوێر".

کۆشکی سپی دەڵێت: "دوای دەرئەنجامی پشکنینی خانمی یەکەم بۆ کۆڤید-19، جۆو بایدنیش پشکنینی کۆڤید-19ی بۆ ئەنجامدراوە".

Fly Erbil Advertisment