جەلال زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد

K24 - هەولێر:
نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی كورد كه وێڕای خزمه‌تی په‌روه‌رده‌یی، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێڕانه و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی به كوردی كردووه، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023) جەلال حوسێن ناسراو بە جەلال زەنگابادی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه له رۆژی هه‌ینی رابردوو 1ـی ئه‌یلووله‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووبوو.
زه‌نگابادی له نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و له نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌كانیشدا به‌رهه‌مه‌كانی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی و ئیسپانیشی زانیوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانییانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه.
جەلال زەنگابادی له ماوه‌ی ژیانیدا 19 كتێبی سه‌ربه‌خۆی چاپ كردووه و له هه‌شت كتێبی دیكه‌شدا له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی دیكه هاوبه‌شی كردووه، هاوكات نزیكه‌ی 50 كتێبی ده‌سنووسی دیكه‌ی چاپ نه‌كراون و 10 له‌و كتێبانه‌ی بۆ چاپ ئاماده‌ن.
جەلال حوسێن زەنگابادی مامۆستای سه‌ره‌تایی بووه و به ته‌واوه‌تی خۆی پێگه‌یاندبوو، زۆربه‌ی شێوه‌زار و بنزاره‌كانی كوردی زانیوه و له نووسینه‌كانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هاوكات شاره‌زاییه‌كی زۆری له زمانی عه‌ره‌بی هه‌بووه و نووسینی تایبه‌تی پێ كردووه.
حوسێن زەنگابادی باوكی جه‌لال له ساڵی 1960 به‌هۆی كار و چالاكی سیاسییه‌وه شه‌هید كراوه، بۆیه ژیانێكی قورس رووبه‌ڕووی كوڕه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و ناچاری كردووه كاری قورس بۆ ده‌ستخستنی بژێوی ژیانی بكات.