سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه

K24 - هەولێر:
بههۆی كۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێری ناوداری کورد جەلال زەنگابادی، سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: " پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی ناوداری کورد (جەلال زەنگابادی)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
5ی ئەیلوولی 2023