هۆشیار زێباری: كاتی ئه‌وه هاتووه دادگایه‌كی ده‌ستووری به‌هێز پێكبهێنرێت

K24 – هەولێر:
هۆشیار زێباری سیاسه‌تمه‌داری كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق سه‌یرن و ناده‌ستوورین. گوتیشی: "كاتی ئه‌وه هاتووه دادگایه‌كی ده‌ستووری مه‌تین پێكبهێنرێت".
زێباری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق سه‌یرن و ناده‌ستوورین و به‌هۆیه‌وه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له كه‌ركووك و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ كوه‌یت، هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
زێباری له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه به‌لاڕێدابردنێكی مه‌ترسیداره".
گوتیشی: "كاتی ئه‌وه هاتووه دادگایه‌كی ده‌ستووری به‌هێز پێكبهێنرێت".
دواجار ده‌ڵێت: "ئێوه ركابه‌ریتان هه‌یه و هه‌ر خۆشتان ركابه‌ر و فه‌رمانڕه‌وان".
دواینجار دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان رابگیرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.
قرارات المحكمة الاتحادية الاخيرة عجيبة و غير دستورية.الغت القرار التنفيذي لرئيس الوزراء لاعادة مقر حزبي في كركوك وفق اتفاق سياسي.والغت قرار تشريعي في تنفيذ اتفاقية دولية مع الكويت. هذا التغول خطير . وجاء الوقت لتشكيل المحكمة على اسس دستورية رصينة. فيك الخصام وانتم الخصم و الحكم
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) September 5, 2023