دوو ئافره‌ت به هۆكارێكی سه‌یر له‌ناو فڕۆكه‌دا ده‌كرێنه ده‌ره‌وه

K24 – هەولێر:
ئاسایش دوو ئافره‌تی له‌ناو فڕۆكه‌یه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دوورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه دابنیشن، كه كه‌سێك له كورسی دوای ئه‌وانه‌وه به‌سه‌ریدا رشابووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سۆزان بینسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گه‌شته ئاسمانییه‌كه‌یان له لاس فیگاسه‌وه بۆ مۆنتریال بووه، به‌ڵام له‌پڕ هه‌ستی به بۆنێكی ناخۆش و بێزاركه‌ر كردووه و له سه‌ره‌تادا نه‌یزانیوه سه‌رچاوه‌كه‌ی له چییه‌وه هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، به‌ر له‌وه‌ی بۆ ناو فڕۆكه‌كه سه‌ربكه‌وێت، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی كه‌نه‌دا هه‌وڵی داوه به‌خێرایی شوێنه‌كه پاكبكاته‌وه، به‌ڵام فریانه‌كه‌وتووه كاری پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو كیسێك قاوه‌ی هاڕدراوی به‌سه‌ر كورسییه‌كه‌دا ڕژاندووه و بۆ شاردنه‌وه‌ی بۆنه ناخۆشه‌كه‌ش گوڵاوپڕژێنی كردووه.
ئه‌و دوو ئافره‌ته به لایه‌نی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، كورسییه‌كه‌یان پاك نییه، به‌ڵام پێیان گوتوون، گه‌شته‌كه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه و بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و دوو ئافره‌ته له وه‌ڵامدا پێیان گوتوونه، ئاماده‌نین بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌سه‌ر كورسییه‌كی پیس دابنیشن.
دواتر بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و مشتومڕه بهێنرێت، تیمی خزمه‌تگوزاری به‌تانی راده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوو ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر دابنیشن و به كلێنسیش كورسییه پیسه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه.
دواتر كه هه‌موو سه‌رنشینه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌چێته لای دوو ئافره‌ته‌كه و پێیان ده‌ڵێت "دوو بژارده‌تان له‌به‌رده‌ستدایه، یان به ئاره‌زووی خۆتان بچنه خواره‌وه، یانیش ئاسایش فڕێتان ده‌داته ده‌ره‌وه و ناوتان ده‌خه‌نه ناو لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان." له كۆتاییدا پیاوانی ئاسایش هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه په‌لكێش ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ره‌وه رایانده‌كێشن و دووریان ده‌خه‌نه‌وه.