زرار ئه‌حمه‌د: پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵ و نیوێك ته‌واو ده‌بێت

K24 - هەولێر:
دوای سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سنووری ئاكرێ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بڕیار درا به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی ئاكرێ ده‌ڵێت، له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك و نیو، پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2023) زرار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی ئاكرێ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره‌گرنگه‌كان و به ته‌واوكردنی خزمه‌تێكی زۆری سنووره‌كه ده‌كات و سوودی بۆ چه‌ندین بواری جۆراوجۆر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ سنووره‌كه، لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه هاته پێكهاتن.
روونیشیكرده‌وه دوای پێكهێنانی لیژنه‌كه راپۆرتێك ئاماده كرا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز كرایه‌وه و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه ته‌واوی ئاسته‌نگه لۆجستی و هونه‌ری و ماددییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه چاره‌سه‌ر كران.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستادا پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی ده‌ستپێكراوه‌ته‌وه و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ئه‌رێنیتر ده‌بن و به ته‌واوبوونیشی كه ماوه‌ی كه‌متر له 14 مانگی بۆ دیاریكراوه، خزمه‌تێكی زۆری هاووڵاتییان ده‌كات.
رۆژی دووشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2023، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە یاوەریی ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و نزار تەمەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوونی هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوە و پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی ئاکرێ، سەردانی شاری ئاکرێی کرد و پرۆژەکەی بەسەر کردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی بەشەکانی پرۆژەکەی بەسەر کردووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ کارەکان و گرفتەکانی پرۆژەکەی کردووە.
پرۆژەی ئاوی ئاکرێ لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی 300 مەتری سێجا ئاوی هەیە و گوژمەی گشتیی پرۆژەکەش، نزیکەی زیاتر لە 100 ملیار دینارە و گرفتی کەمئاوی لە ئاکرێ چارەسەر دەکات.
ساسان عەونی لە سەردانەکەیدا بۆ ئاکرێ ئاماژەی بەوە کرد: "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پەلە لە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و گرفتەکانی به‌رده‌می چارەسەر دەکرێن و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەکرێت و ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شاری ئاکرێ و چەند شوێنێکی تری سنووری ئاکرێ دابین دەکات".