کێربی داوایه‌ك له‌ كۆریای باكوور و ئێران ده‌كات

جۆن کێربی
جۆن کێربی

K24 - هەولێر:

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا داوا لە کۆریای باکوور و ئێران دەکات، هاوکاری سەربازی رووسیا نەکەن.

جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا داوا لە کۆریای باکوور و ئێران دەکات، نەبنە بەشێک لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا.

جۆن کێربی راشیگەیاند، نابێت کۆریای باکوور رێککەوتنی سه‌ربازی لەگەڵ رووسیا واژۆبکات، کە دەبێتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییانی ئۆکرانیا.

گوتیشی ئێران لەرێگەی پێدانی درۆن بە رووسیا، یارمەتیدەرە لە کوژرانی هاووڵاتییانی ئۆکرانیا.

ئاشکراشی دەکات، هەوڵەکانی رووسیا بۆ رێککەوتنی کڕینی چەک لە ئێران و کۆریای باکوور، دەرخەری ناچاربوونی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە تا لە جەنگ بەردەوامبێت.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.