نه‌هرۆ رواندزی: لیژنه‌یه‌ك له هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق بۆ تاووتوێكردنی یاسای نه‌وت و غاز پێكهێنراوه

K24 – هەولێر:
گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵ تا ئێستا به‌رده‌وامه، هاوكات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێكهێنراوه بۆ وه‌رگرتنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق.
نه‌هرۆ رواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌باره‌ت به تاووتوێكردنی یاسای نه‌وت و غاز له په‌یوه‌ندیدایه، گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه و له نوێنه‌رانی هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق شیعه، سوننه و كورد پێكهاتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له عێراق باسی له‌وه كرد، ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی وه‌رگرتنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازه كه له‌لایه‌ن هه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت پڕۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بن، پێشلێكاری ده‌ستوورییان تێدا نه‌بێت.
نه‌هرۆ رواندزی روونیشیكرده‌وه، یاسای نه‌وت و غاز هه‌ندێك جیاوازی له‌گه‌ڵ یاسای بوودجه هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه ده‌كرێت كه نه‌وتیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی خوارووی عێراق و له‌ناویشیاندا شاری به‌سره، كه نزیكه‌ی 70%ـی داهاتی نه‌وتی عێراق دابین ده‌كات، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئایا خه‌ڵك و ئیداره‌ی خۆجێیی به‌سره ئاماده‌ن نه‌وته‌كه‌یان ببردرێت و تێیدا سوودمه‌ند نه‌بن؟ كه ئه‌مه ئه‌سته‌مه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قبووڵ بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بارودۆخی سیاسی له عێراق به باش نابینێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی بووته به‌شێك له سیاسه‌ت و وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی مامه‌ڵه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی سیاسییه و له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره دروست بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری و دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه.
روونیشیكرده‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه سه‌باره‌ت به بوودجه كه تا ئێستا به رێككه‌وتن نه‌گه‌یشتوون، گوتیشی، یه‌كێك له‌و كێشانه بابه‌تی گوژمه‌ی ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وته، كه تێچووه‌كه‌ی چه‌نده؟
رۆژی (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دۆخی گشتی عێراق و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی ئابووری، سیاسی و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی عێراق، تاووتوێكران.
له راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هاتبووه، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، به ئاماده‌بوونی هێزه سیاسییه‌كان، به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پسپۆرانی یاسایی، جه‌خت له ده‌رچوونی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و دواتر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.