كاوه تاڵه‌بانی: بۆچوونی به‌غدا هه‌مان بۆچوونی پێش ساڵی 2003یه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، شاره‌زایه‌كی بواری ده‌ستوور رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق ده‌وڵه‌تێكی په‌رته‌وازه و چه‌ندین ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی دكتاتۆرییه‌ت ده‌ژیا و تاكو قۆناغی ئازادی عێراق، كه به‌داخه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵات گۆڕا و سیستمه‌ی سیاسی نه‌گۆڕا.
كاوه تاڵه‌بانی شاره‌زای بواری ده‌ستوور به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئازادی عێراق كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسی دروستبوون، كه پابه‌ندی یاسا و ده‌ستوور نیین.
گوتیشی: "به داخه‌وه عێراق خاوه‌نی ده‌ستوورێكی پایه‌دار نه‌بووه، هه‌رشتێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حزب بێت جێبه‌جێ ده‌كرێت".
تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌ستوور به‌رزترین پله‌ی یاسایه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركووك تاڵه‌بانی گوتی: هه‌موو حزبێك به گوێره‌ی یاسای حزبه‌كان مافی خۆیه‌تی موماره‌سه‌ی كاری حزبی خۆی بكات.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات، دژایه‌تیكردنی مافی كورده، به‌رنامه و بۆچوونی به‌غدا هه‌مان بۆچوونی پێش گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته پێش 2003".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا نییه، كێشه‌كه له‌نێوخۆی خۆمانه‌وه و په‌یوه‌سته به ململانێی نێوخۆیی و به‌هۆیه‌وه بوارمان به به‌غدا دا ئه‌وه كارانه بكات.
پێشتریش شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندبوو، تائێستا هیچ خاڵێکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ نەکراوە و بەغدا نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.
دوێنێ پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵ‌دا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.
رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا، تا ئێستا دوای چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ، به‌غدا شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ناكات.