په‌یامنێری كوردستان24: لەترسی خۆپیشاندان هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

K24 - كه‌ركووك:

سه‌باره‌ت به‌سه‌ربازیكردنی دۆخی كه‌ركووك، هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك به‌ هێزی سه‌ربازی گه‌مارۆ دراون.

هێمن ده‌لۆ راشیگه‌یاند،  لەترسی خۆپیشاندان هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هێزێکی زۆری ئەمنیش لەدەرەوەی کەرکووکەوە هێنراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵك ترس و دڵه‌ڕاوكێی لێنیشتووه‌، هێزێكی زۆر هێنراون، مه‌گه‌ر له‌ شه‌ڕی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و 16 ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و هێزه‌ هێنرابن بۆ كه‌ركووك.

گوتیشی: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێشتا هێزی دیكه‌ دێنه‌ ناو كه‌ركووك و ئه‌و شاره‌ به‌ سه‌ربازی كراوه‌، خه‌ڵكی كه‌ركووك زۆر نیگه‌رانی ئه‌م بارودۆخه‌ن.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.

لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.

جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.

1
4
65
56
56
67
6
876
76

Fly Erbil Advertisment