سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا تووشی کۆرۆنا بوو

K24 - هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەهۆی تووشبوونی به کۆرۆنا بەشداری لوتکەی G-20 ناکات.
پێگەی حکومەتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پیدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەشداری لوتکەی G-20 لە هندستان ناکات.
پێگەی حکومەتی ئیسپانیا بڵاویشیکردەوە، دوای پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ناتوانێت سەردانی شاری نیودەلهی هندستان بکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی G-20، کە بڕیارە نۆی ئەم مانگە دەستپێبکات.
جەختیشی لەوەکردەوە، دۆخی پیدرۆ سانچێز جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
رۆژی 6ـی ئهیلوولی 2023 رێكخراوی تهندروستی جیهانی رایگهیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی گۆڕدراو كه ناوه زانستییهكهی "BA.2.86"ـیه، خێرا بڵاودهبێتهوه و مهترسیداره.
بهرپرسانی تهندروستی جیهان به وردی چاودێری ئهو ڤایرۆسه نوێیه دهكهن كه به "بیرۆلا كۆڤید" ناسراوه و ئاماژه بهوه دهكهن، دهكهوتنهكهی مایهی نیگهرانییه.
رێكخراوی تهندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیانوایە نزیکەی 20 ملیۆن كهس بههۆی كۆرۆناوه گیانیان لهدهستداوه.