پێنج ئامۆژگاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر له له‌شی مرۆڤدا
K24 - هەولێر:
ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه، خۆشی به‌خشن و تا ئاستی ئالووده‌بوون مرۆڤ ده‌كات به كۆیله‌ی خۆی. پسپۆرانی ته‌ندروستیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، خواردنی شیرینی هاوشێوه‌ی مادده كحولییه‌كان پێویستی به رێكخستنه‌وه هه‌یه.
گۆڤاری (فۆكۆس)ـی ئه‌ڵمانی، به پشتبه‌ستن به رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كات، رۆژانه رێژه‌ی شه‌كر 10 له سه‌د زیاتر نه‌بێت و ئه‌و رێكخراوه شیرینی به "ژه‌هر" وه‌سفده‌كات.
بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر پێویسته ئه‌و پێنج كاره بكه‌یت:
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم، وا ده‌كات چه‌وری له‌ش بسووتێت و رێژه‌ی شه‌كر له له‌شدا كه‌مبێته‌وه.
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی كه له شیر به‌رهه‌م دێن.
سێیه‌م: خۆشوشتن به ئاوی سارد.
چواره‌م: دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خوێ، چونكه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی دوای خواردنی، له‌ش داوای شه‌كر بكات.
پێنجه‌م: راسته‌وخۆ دوای خواردنی شیرینی، وه‌رزش مه‌كه، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی دوای چه‌ند كاتژمێرێك باشتره.