شێروان دووبه‌ردانی: عێراق نایه‌وێت پابه‌ندی یاسای بوودجه بێت

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیچ بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنی لایه‌نه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سوودانی جێبه‌جێ نه‌كراوه، ده‌شڵیت عێراق نایه‌وێت پابه‌ندی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2023 بێت.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ی له ئه‌مڕۆدا حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروستیكردووه، ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی خستووه‌ته سه‌ر خه‌رجییه راسته‌قینه‌كان "النفقات الفعلیة" كه ئه‌مه‌ش له هیچ شوێنێكی جیهان بوونی نییه.
دووبه‌ردانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌غدا نایه‌وێت پابه‌ندی بوودجه‌ی ساڵی 2023 و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه كراون، ببێت. روونیشیكرده‌وه، به‌پێی ده‌ستوور، حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند كراوه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێریت، به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه ناكات و هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو پارێزگا و قه‌زا و ناحییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژی شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023ـی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ندێك له وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و پیلانێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
شێروان دووبه‌ردانی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی كه له 16 بڕگه پێكهاتووه، تا ئێستا هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه. به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان ته‌نانه‌ت سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆككۆمار عێراق سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بێنه سه‌ر هێڵ و كورد به یه‌ك ده‌نگ به‌رگری له مافه‌كانی بكات.
بەرەبەیانی رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، لە دانیشتنی چوارەمیدا تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک.
درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد کە (5ـی نیسانی 2023) خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا.
رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه.