ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی مه‌غریب: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 1036 كه‌س

K24 - هەولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه، جگه برینداران و ونبووان، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، گه‌یشته 1037 كه‌س.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی مه‌غریب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ژماره هێشتا به‌رز ده‌بێته‌وه و پرۆسه‌ی رزگاركردنی قوربانییان به‌رده‌وامه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 02:00 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر ژمارەیەک پارێزگای مەغریبی گرتەوە.
بە گوێرەی ناوەندیی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکی، چەقی بوومەلەرزەکە لە شاری مەراکش بووە و لە قووڵایی 18.5 کیلۆمەتر لەژێر تووێکلی زەویدا روویداوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی زیانە گیانییەکانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بوومەلەرزەکە زیانی بە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە مەراکش و دەوروبەری گەیاندووە.