پوتن بۆ كیم جونگ ئون: هیوادارم ته‌ندروستیتان باش بێ
K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رژێمی سیاسی له كۆریای باكوور، سه‌رۆكی رووسیا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات و پێی راده‌گه‌یه‌نێت: "هیوادارم ته‌ندروستیتان باش بێ".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی كرملین، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا به‌بۆنه‌ی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رژێمی سیاسی له كۆریای باكوور، پیرۆزبایی له كیم جوونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور كرد و جه‌ختی له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری به‌رده‌وامی نێوان مۆسكۆ و بوینگ یانگ كرده‌وه.
پوتن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، متمانه‌م به‌وه هه‌یه، كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانمان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌هه‌ر هه‌موو ئاستەکان پته‌وتر ده‌كه‌ین.
پوتن هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆریای باكوور و رووسیا، زامنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتە و كاریگه‌ریشی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌بێت.
پوتن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ر له 75 ساڵ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت یه‌كه‌م وڵات بوو دانی به سیسته‌مێكی نوێی سیاسی له جیهان دانا، كه كۆریا باكوور بوو، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه.
پوتن هه‌روه‌ها به كیم جوونگ ئون ده‌ڵێت: "هیوادارم ته‌ندروستیتان باش بێ و هاووڵاتییانی كۆریای باكوور سه‌ركه‌وتوو بن و ئاشتی و پێشكه‌وتن باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌تان بكێشێت".