له پاریس هێرشكرایهسهر باڵیۆزخانه‌ی ئێران
K24 - هه‌ولێر:
له پاریس هێرشكرایهسهر باڵیۆزخانه‌ی ئێران و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه كرد.
ئاژانسەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023)، باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشیکرایەسەر و دەرگای پشتەوەی باڵوێزخانەکە ئاگری تێبەردرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێشتا بكه‌رانی هێرشه‌كه ئاشکرا نەبووە و پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستپێکردووە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننا، پێویسته پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا پارێزگاری له شوێنه دیپلۆماسییه‌كانی ئێران له پاریس بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێواره هێرشكرایهسهر باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له پاریس.