به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریبه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

K24 – هەولێر:
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی وڵاتی مه‌غریب، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی مه‌غریب ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتی مه‌غریب و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی، به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی مه‌غریب ده‌كه‌م، به‌شداری كۆستیانین".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "داوا له خودای مه‌زن ده‌كه‌م قوربانییان بخاته ژێر میهره‌بانی خۆی و شیفای عاجلیش به برینداره‌كان ببه‌خشێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (9ـی ئەیوولی 2023) نزیکەی کاتژمێر 02:00 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر ژمارەیەک پارێزگای مەغریبی گرتەوە. بە گوێرەی ناوەندیی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکی، چەقی بوومەلەرزەکە لە شاری مەراکش بووە و لە قووڵایی 18.5 کیلۆمەتر لەژێر تووێکلی زەویدا روویداوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش تاوەکو ئێستا هەزار و 37 کەس گیانیان لەدەستداوە.
باسم شعب اقليم كوردستان العراق اتقدم بخالص التعازي لشعب المملكة المغربية لسقوط ضحايا جراء الزلزال المدمر ونشاركهم احزانهم في هذا المصاب الجلل. داعيا المولى عز وجل أن يتغمد الضحايا بواسع رحمته وأن يمن على المصابين بالشفاء العاجل.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) September 9, 2023