وۆرڵد ئه‌تڵه‌س پێنج وڵات دیاری ده‌كات ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی لێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب و توركیا، هه‌ردوو په‌یمانگه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و وۆرڵد ئه‌تڵه‌س ئاماژه به چه‌ند وڵات و شوێنێك ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌یان لێده‌كرێت.
کاتژمێر 02:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023، ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پله‌ی رێختەر ژمارەیەک پارێزگای مەغریبی گرتەوە، به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری 1305 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریاشی گرتەوە، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌هه‌ردوو وڵات‌دا.
هه‌ردوو په‌یمانگه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و ماڵه‌په‌ڕی وۆرڵد ئه‌تڵه‌س، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌موو شوێنێكی جیهان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا رووبدات.
پشتێنه‌ی ئاگرینی (Ring of Fire)، كه ده‌كه‌وێته سنووری زه‌ریای هێمن و ده‌ره‌نجامی جوڵه‌ی به‌رده‌وامی ته‌كتوونی، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 80 بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا رووده‌دات.
ئه‌و پشتێنه ئاگرینییه له وڵاتی چیلی ده‌ستپێده‌كات و به درێژایی زه‌ریای هێمن و تاكو ئه‌مه‌ریكای باشوور و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و مه‌كسیكی ئه‌مه‌ریكای باكوور، پاشان به كه‌ناری رۆژئاوای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت و به‌ره‌و به‌شه‌كانی باشوور، له‌وێوه رووه‌و دوورگه‌ی ئالووتیان له زه‌ریای هێمن و ژاپۆن، فلیپین، غینیا، دوورگه‌كانی باشووری رۆژئاوای زه‌ریای هێمن و نیوزله‌ندا، ده‌گرێته‌وه.
جیا له‌وه‌ش، پشتێنه‌ی (ئه‌له‌ب) كه ناوچه‌یه‌كی 15 هه‌زار كیلۆمه‌ترییه و له جاوه و سموتره‌وه به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له نیوه‌دوورگه‌ی هیندی - چیینییه‌وه، پاشان به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی هیمالایا و چیاكانی ئێران و قه‌وقاز و ئه‌نادۆڵ و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ده‌گرێته‌وه.
وێڕای پشتێنه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌تڵه‌سی، كه له ژێر ئاو بوومه‌له‌رزه رووده‌دات و ئه‌یسله‌ند راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و پشتێنه‌یه و زۆرجار به گوڕی 6.9 بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا رووده‌دات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی وۆرد ئه‌تڵه‌س، پێنج وڵات هه‌ن، ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌یان لێده‌كرێت، بریتیین له چین، ئیندۆنیزیا، ئێران، توركیا و ژاپۆن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی وۆرڵد ئه‌تڵه‌س، چین، ئێران و توركیا له‌و وڵاتانه‌ن كه بوومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ری تێدا رووده‌ده‌ن.