وەزارەتی ناوخۆ بە رێژە لە قەرزی شۆفێران خۆشدەبێت

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان - ھەولێر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە قەرزەکانی سزای هاتووچۆی شۆفێران، فەرمانێکی وەزاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەردەکات.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 20% لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆی شۆفێران خۆشدەبێت.

لە فەرمانێکی وەزاریدا کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووەم "بڕیار درا بە لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ، لە 28ـی 8ـی 2023ـەوە تاوەکو 28ـی 2ـی 2024".

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر کەسێک لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە، پێبژاردن نەدات، لەماوەی 30 رۆژدا، ئەوا بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها بەپێی خاڵەکانی یەکەم و سێیەم لە بەشی 20 لە یاسای ژمارەی (86)ـی هاتووچۆ، هەر شۆفێرێک لە ماوەی 30 رۆژ لە رێکەوتی تۆمارکردنی سەرپێچییەکە پێبژاردن نەدات، ئەوا بڕی پارەی پێبژاردنەکەی دوو هێندە دەکرێت بۆ یەکجار.

نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ
نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ
Fly Erbil Advertisment