چه‌ند هێلیكۆپته‌رێك سنووری گوندی سگێری له ئامێدی به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن

K24 – دهۆك:
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، چه‌ند هێلیكۆپته‌رێك سنووری گوندی سگێری له قه‌زای ئامێدی به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن.
سوپای تورکیا لە (18ـی نیسانی 2022)، ئۆپراسیۆنێکی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین دەستپێکردووە.
له (16ـی حوزەیرانی 2020)ـەوە سوپای توركیا هاتە ناو خاكی عێراق و له سنووری باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ ئۆپراسیۆنێكی به ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" دەستپێکرد و 20 بنكه‌ی سه‌ربازی داناوه و به قوڵایی 14 كیلۆمه‌تر و به پانی 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها له (24ـی نیسانی 2021) سوپای توركیا ده‌ستی به هەڵمەتێکی سه‌ربازی كرد له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی له قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی چنگی برووسكه و نۆ بنكه‌ی سه‌ربازی داناوه و به قوڵایی شەش كیلۆمه‌تر و پانتایی 10 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه‌یه.
پێشتریش لە (28ـی ئایاری 2019) ئۆپراسیۆنی چنگی دژ بە بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان ئەنجامدابوو.
هەروەها لە (9ـی ئۆکتۆبەری 2019)، ئۆپراسیۆنی کانیاوی ئاشتی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دەستپێکرد و چەندین کیلۆمەتر سنووری ئەو وڵاتەی بەزاند.