رۆژنامه‌ی مه‌دا: چه‌ندین ئامانج له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی مه‌دا (المدی)ـی عێراقی ئاشكرایكردووه، ئامانجی دیكه له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه عێراقییه كێشه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی و بوودجه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی دیكه له پشت قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه هه‌یه و ده‌یانه‌وێ کوردستان ملكه‌چی به‌غدا ببێت و وانیشان بدرێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له برسیکردنی خەڵکەکەی.
مه‌دا له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باس له‌وه ده‌كات، پێدەچێت گەمەی هەڵبژاردن چووبێتە ناو قەیرانی بەغدا - هەولێر و هەندێک لایەنی سیاسیش هەوڵی هاندانی ناکۆکی بدەن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی جەماوەری و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه شەڕی راگه‌یاندنه‌كان بەهۆی نه‌ناردنی بوودجە و مووچە بۆ کوردستان و هه‌روه‌ها پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی دیموکراتی كوردستان لە شاری کەرکووک سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هێرشه دووباره‌بووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پاشگه‌زبوونه‌وه له رێككه‌وتتنامه‌كان وه‌ك یارییه‌ك و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینرێت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هێزی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه وه‌ك كارتی ناكۆكییه‌كان بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان به‌كاری دێنن، كه نه‌یانتوانیوه خزمه‌ت به شار و ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بكه‌ن.
هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌دوا كۆبوونه‌وه‌یدا، شه‌ش خاڵی خسته‌ڕوو، كه گرنگترینیان، دۆخی ئه‌مدواییه‌ی شاری كه‌ركووك بوو، جگه له پشتیوانی‌یان بۆ لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه، هاوكات بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و رێگه‌چاره‌ی گونجاو پرسی باره‌گاكه‌ی پارتی و گۆڕانكاری له ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی له‌نێوان گشت پێكهاته‌كان بدۆزنه‌وه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدراڵی، هاوپه‌یمانێتییه‌كه پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربڕی بۆ میوانداریكردنی وه‌زیرانی دارایی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان.
بە گوێرەی رۆژنامە عێراقییه‌كه كێشه‌كانی هەولێر و بەغدا په‌یوه‌ندییان به‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی و بوودجه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی دیكه له‌پشت قه‌یرانه‌كانە. ئامانجیش ملکەچکردنی کوردستان و برسیکردنی خەڵکەکەیەتی.