150 گەنجی کەرکووک و چەمچەماڵ سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

K24 – بارزان:

ئەمڕۆ 62 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت و بەوبۆنەیەوە زیاتر له‌ سه‌د گه‌نجی شاری كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ له‌ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوول به‌ رابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌ردانی مەزاری ئه‌و رابه‌ره‌یان كرد و له‌نزیكه‌وه‌ش یادگه‌ی بارزانیان بینی.

مەسعود غالب، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە بارزانەوە خەونی بە دەوڵەتبوونی کوردستان و خەونی بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد دەستەبەرکراوە و هەمیشە هەوڵی بۆ دراوە، هەروەها چەندین شۆڕش لێرەدا هەڵگیرسێندراوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی کورد بگات بە ئامانج.

هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی مه‌سعود غالب، ئاماژەی بەوەدا، لە یادی 11ـی ئەیلوول هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول سەردانی مەزاری نەمرانمان کردوە، ئەوشۆڕشەی لەدژی ستەم و زۆرداری لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی سەریهەڵداوە.

لەلایکی دیکە، ئه‌میر به‌هجه‌ت، هاووڵاتی گوتی: وەک وەفایەک بۆ ئەم شۆڕشە ئێمەی کەرکووکی بیرمان ناچێتەوە کە مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک و کەرکووکییەکان.

بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌مێژووی شۆرشی ئه‌یلوول و رابه‌ری شۆرش، به‌شه‌جیاوازه‌كانی یادگه‌ی بارزانیان بینی، لەلایەن خۆیەوە خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بە کوردستان24ـی گوت: "بارزانی شۆڕشێک و جیلێکی کردۆتە قوربانی کەکووک، هەمیشە پارێزەری ئەم رێبازە پێشمەرگەیە و هەڵگری پەیامی بارزانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانییە و تاکە هێز کە داکۆکی لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە رێبازی بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانییە، کەرکوک بێ رێبازی بارزانی نابێ و لێک جیاناکرێنەوە"

شاری کەرکووک خاڵی ناکۆکی نێوان تەواوی رژێمەکانی عێراق و شۆرشی ئەیلوول بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی بوو، کە بۆ ئێستاش بۆتە دیدگاو رێبازی سه‌ركردایه‌تی سیاسی کورد، ئێستاش زه‌وتكردن و پێنه‌دانی  مافه‌كانی کورد ئەو شارەی بە نائارامی هێشتۆتەوە، پێداگیری لە بەڕەوا نەبینینی مافەکانیان و فەرامۆشکردنیان، رۆژانی رابردوو کەرکووکییەکانی هێنایە شەقام و بۆ سەندنەوەی مافەکانیان کەرکووکییەکان جارێکی دیکە بە بەخشینی خوێنی خۆیان دووپاتیان كردەوە كە كەركووك كوردستانییە.