به ڤيديۆ.. بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 ئه‌زموونى وڵاته تازه سه‌ربه‌خۆكان بۆ كورد ده‌گوازێته‌وه
به‌رنامه‌ى (رێگه‌ى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى)، يه‌كێكه له به‌هێزترين ئه‌و به‌رنامه دۆكيۆمێنتاريانه‌ى كوردستان 24 ئاماده‌ى كردوون و بڕياره به‌م نزيكانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى كارى ميدياى كه‌ناڵه‌كه په‌خش بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا كاروانى تێكۆشانى نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى درێژه‌ى هه‌يه و له ماوه‌ى دوو ده‌يه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر نه‌خشه جيهان شاهێدى له‌دايكبوونى ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تى نوێ بووين، بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى ميدياى بينراوى كوردييدا، كوردستان 24 ده‌وڵه‌ته نوێيه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و ئه‌زموونى رێگه‌ى گه‌يشتن به سه‌ربه‌خۆيى نه‌ته‌وه‌كان بۆ بينه‌رانى كورد ده‌گوازێته‌وه.
به‌رنامه‌ى (رێگه‌ى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى)، يه‌كێكه له به‌هێزترين ئه‌و به‌رنامه دۆكيۆمێنتاريانه‌ى كوردستان 24 ئاماده‌ى كردوون و بڕياره به‌م نزيكانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى كارى ميدياى كه‌ناڵه‌كه په‌خش بكرێن.
له توێى زنجيره ئه‌ڵقه‌كانى به‌رنامه‌كه‌دا، كامێراى كوردستان 24 ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تى تازه سه‌ربه‌خۆبوو به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و ورده‌كارى رێگه‌ى گه‌يشتن به سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌زموونى نه‌ته‌وه‌كانى رووماڵكردووه.
ئه‌زموونى هه‌ريه‌ك له ده‌وڵه‌ته‌كانى، ئه‌بخازيا، ئه‌رمه‌نستان، كۆسۆڤۆ، مۆنتينيگرۆ، بۆسنه، سربيا، ته‌يمورى خۆرهه‌ڵات، سلۆڤينيا، تاجيكستان، قرغيزستان، باشوورى ئه‌فريقيا و ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تى ديكه له ميانى به‌رنامه‌كه‌دا به شێوه‌يه‌كى پيشه‌يى و زانستيانه خراونه‌ته‌ڕوو.
ئاماده‌كردنى ئه‌م جۆره به‌رنامه‌يه، له كاتێكدايه كه كاروانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان وه‌ك ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه‌ى ستراتيژى و سياسى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، له دوا مه‌نزڵى نزيكده‌بێته‌وه و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى بۆ ده‌ستنيشانكردنى خواستى خه‌ڵك و بڕياردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.