یادگار مه‌حموود: فشاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌رده‌وامه

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌نگاوێكی نوێیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، ده‌شڵێت، هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاوڕان و واژۆیان له په‌رله‌مان بۆ ئه‌و بابه‌ته كۆكردووته‌وه و رێژه‌ی پێویستی واژۆكانیشیان به‌ده‌ستهێناوه و فشاره‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران بۆ ناردنی به‌شه‌بوودجه و مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه، یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌وه‌ته‌ی ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی گشتی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئاماژه‌ی به‌وه شكرد، هه‌وڵه‌كانیان به چڕی ده‌ستپێكردووه بۆ كۆتاییپێهێنان به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه. گوتیشی، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی پشتگیری كردووه بۆ ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش چاوه‌ڕوانی بڕیار و كردار ده‌كه‌ن له حكومه‌تی عێراق.
یاد مه‌حموود سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و قه‌یرانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان هاورده كراوه، به‌ته‌نیا زیانه‌كانی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ناكه‌وێت، به‌ڵكو زیان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیری سیاسی له عێراق.
روونیشیكرده‌وه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته داوایان لێ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بواریان پێ بدرێت تاوه‌كوو پێشنیازه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه هه‌ڵبسه‌نگێنن و باشترین و گونجاوترینیان هه‌ڵبژێرن.
هه‌روه‌ها یادگار مه‌حموود سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی واژۆكان گوتی، تا ئێستا دیار نییه كه چه‌ند په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه، روونیشیكرده‌وه به‌ڵام ره‌نگه رێژه‌ی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه. گوتیشی، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆش فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌یه‌كه‌وه هاوڕان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشەممە (12ـی ئەیلوولی 2023)، سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، لەنێو هۆلی پەرلەمانی عێراق لەژێر چاودێری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خەریكی كۆكردنەوەی واژۆن بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەپەلە رێكاری پێویست بگرێتەبەر و فشار لە حكومەتی فیدراڵی بكات بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و هەندێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان واژۆیانكردووە و تا ئێستاش 96 واژۆیان كۆكردووەتەوە.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە کوردەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "دڵنایی دەدەین هەرچی پێویست بێت بۆ وەرگرتنی مافی مووچەخۆرانمان دەكەین و دڵنیاش بن ئەم دۆخە خراپە بەمشێوازە بەردەوام نابێت".
رۆژی پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵ‌دا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.
هەروەها رۆژی چوارشەممەش (6ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، جەختی کردەوە کە لە بەرانبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بە گوێرەی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی (3ـی ئەیوولی 2023) بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قه‌رز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تا یەکلایی کردنەوەی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
هەروەها رۆژی هەینی، (8ـی ئەیلوولی 2023)، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی حکومەتی عێراقی دایەوە لەبارەی پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی گوتەبێژ، مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە".