سه‌فین دزه‌یی: وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌مسا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو گه‌ل و حكومه‌تی نه‌مسا و كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌شڵێت، وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌مسا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئەلکساندەر شالنبێرگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له رابردوو و ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو گه‌ل و حكومه‌تی نه‌مسا و كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، نه‌مسا و گه‌له‌كه‌ی له رابردوودا له رووی سۆز و رێزگرتن له دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و كوردستان هه‌بووه.
سه‌فین دزه‌یی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەلکساندەر شالنبێرگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سبه‌ی چوارشه‌ممه 13ـی ئهیلوول، چاوی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و كارخوازان یاوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ده‌كه‌ن و به‌شداری كۆنفرانسێكی بچووك ده‌كه‌ن، كه زیاتر تایبه‌ته به ناساندنی لایه‌نی ئابووری نێوان نه‌مسا و هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی سه‌مایه‌گوزاری كۆمپانیاكانی نه‌مسا له هه‌رێمی كوردستان.
ئەمشەو (سێشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2023)، ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا بە سەردانێکی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی نەمسا لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومی پێشوازی لێ‌کرا و سبەی چوارشەممە دەست بە کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەکات.
نەمسا پەیوەندییەکی لەمێژینەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پێشتر نووسینگەی بازرگانی وڵاتەکەی لە هەولێر کردووەتەوە و هێڵی فڕۆکەوانی نەمساوییش لە ساڵی 2006ـەوە گەشتی راستەخۆی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی دەستپێکردووە، کە یەکەم کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەوروپی بووە، گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی لەنێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و وڵاتانی دیکەی جیهان دەستپێکردووە.
هەروەها لە شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەریەکە لە گێرۆڵد ڤۆڵمەر، بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و ئۆسکار وەستنگەر، باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.
لە ماوەی رابردووش، چەندین جار بەرپرسانی باڵای نەمسا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەو وڵاتە کردووەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023)، ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا راگەیاند کە لە ساڵی 1991ـەوە، نەمسا باڵیۆزخانەی لە بەغدا داخستووە و تەنیا نوێنەرایەتییەکی بازرگانی لە بەغدا هەبووە.