دوو كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ سه‌ركه‌وتن

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا دوو كورد ده‌رچوون، كه یه‌كێكیان له‌ناو نزیكه‌ی پێنج سه‌د ركابه‌ر توانی له گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی باكووری ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
رۆژانی 8 تاوه‌كو 11ـی ئه‌یلوولی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا 32 كورد كاندید بوون، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا عه‌لی هروری، كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی هروری سەر بە دەڤەری بەرواری باڵای پارێزگای دهۆکە، توانی لە نێو رکابەری نزیکەی 500 بەربژێردا سەرکەوتوو بێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنەکە.
عەلی هرۆری پێشتر جێگری پارێزگاری بۆدۆی بە وەکالەت وەرگرتبوو، 16 ساڵیش سەرۆک و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کرێکارانی نەرویژ بووە لە ئەنجوومەنی شارەوانی بۆدۆ، کە سەنتەری هەرێمی نۆلاندە.
ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو بەسەر سەرۆکی هەرێمی نۆلاند و جێگرەکەی، سەرۆکی کۆمیتەکان و جێگر، بەرپرسی دۆسییەکان دابەش دەبن، عەلی هرورییش هیواخوازه پۆستێکی گرنگ لە ئەنجوومەنەکە وەربگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌گڤان فه‌تحی گولی هاووڵاتییه‌كی زاخۆیه و بۆ جاری دووه‌م له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ ده‌رچوو و بووه ئه‌ندامی شاره‌وانی ئه‌لیسۆند.
له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی خۆیان كاندید كردبوو له نێوان 30 بۆ 40 كه‌س بوو و ئامانجیان بوو ده‌نگی پێویست بهێنن و بگه‌نه شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه ژماره‌یان 350 شاره‌وانییه.
رۆژی 1ـی ئه‌یلوولی 2023، هۆشیار جاف، ئه‌ندامی پارتی چه‌پی نه‌رویژ كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه و كاندیدی ئه‌و حزبه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی چه‌پی نه‌رویژ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی به پرسی هه‌موو په‌نابه‌ران و په‌نابه‌رانی كورد ده‌دات. گوتیشی بوونیان له‌ناو ئه‌و حزبه و گه‌یشتن به ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بریتییه له خزمه‌تكردن و نیشاندانی نموونه‌یه‌كی جوانی خزمه‌تكردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه بوونیان له‌ناو شاره‌وانییه‌كان ده‌توانێت كاریگه‌ری زۆر دروست بكات به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌موو بڕیار و پڕۆژه‌كان، نه‌خاسمه كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
هاوكات چیا حاجی عه‌باسی، به‌ربژێری پارتی ناوه‌ڕاستی نه‌رویژ له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ به كوردستان24ـی رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ببنه نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی كورد له‌و وڵاته و تێكه‌ڵاوبوونیان به كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌رویژی به‌هێزتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردبوو، به ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵه‌كانیان به ته‌نیا له خزمه‌تكردنی نه‌رویژ و ره‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاته كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه لۆبییه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
به هه‌مان شێوه محه‌ممه‌د سلێمانی، كاندیدی پارتی كرێكارانی نه‌رژویژ بۆ كوردستان24 قسه‌ی كردبوو و رایگه‌یاندبوو، پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌رویژ به‌هۆی بوون و پێگه‌ی له‌ناو سیاسه‌تی وڵاتی نه‌رویژ، كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ و ئه‌وروپا و جیهانیش هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كردبوو، به‌هێزبوونی پێگه‌ی كورد له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژدا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له بردنه پێشه‌وه‌ی پرسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
ژماره‌ی دانیشتووانی نه‌رویژ ده‌گاته پێنج ملیۆن و نیو، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ره‌وه‌ندی كورد له‌و وڵاته ژماره‌یان له‌نێوان 34 بۆ 35 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته 4 ملیۆن 36 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.