سه‌باح سوبحی: دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و یاساییه

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه مه‌رج نییه، هه‌موو شتێك له‌ناو یاسای بوودجه‌دا په‌یوه‌ندی به هه‌ژماره‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت په‌یوه‌ندی به مافه‌وه هه‌بێت، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بابه‌تی یاسای بوودجه یه‌كێكه له گرنگرترین بابه‌ته‌كانی یاساكانی ته‌شریعی بۆ ساڵی 2023، به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بژێوی و قووتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. گوتیشی، به‌سیاسیكردنی بوودجه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی نامۆ كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بارودۆخێكی نه‌خوازراو سه‌باره‌ت به یاسای بوودجه و نه‌ناردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆخه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه به ئاستێكی مه‌ترسیدار گه‌یشتووه، به جۆرێك بواری گفتوگۆی تێدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی، حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاری ناو یاسای بوودجه، بۆ نموونه كه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت "له‌ناو یاسای بوودجه‌دا شتێك نییه به ناوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان"، به‌ڵام شتێكی دیكه به ناوی "به‌شی هه‌رێمی كوردستان" هه‌یه، ئه‌مه وه‌ك ماف، كه له به‌رامبه‌ردا ئه‌ركیش خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بۆیه له‌و خاڵه‌وه هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت.
سه‌باح سوبحی جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجه‌ی جێبه‌جێ كردووه و بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی ره‌وانه كردووه، ته‌نانه‌ت داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتیشی خستووه‌ته‌ڕوو و به‌و په‌ڕی شه‌فافییه‌وه باسی ده‌روازه‌كانی كردووه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زمانی ژماره وه‌ڵامی یاسای بوودجه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق روونكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ده‌ستووری و یاسایی، ده‌ست بۆ قووتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات.
روونیشكرده‌وه، مه‌رج نییه هه‌موو شتێك له‌ناو یاسای بوودجه‌دا په‌یوه‌ندی به هه‌ژماره‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت په‌یوه‌ندی به مافه‌وه هه‌بێت، به‌تایبه‌ت مافی فه‌رمانبه‌ران كه خزمه‌ت به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌ك به‌شێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می فیدڕاڵی عێراق.
رۆژی پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵ‌دا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.
هەروەها رۆژی چوارشەممەش (6ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، جەختی کردەوە کە لە بەرانبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بە گوێرەی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی (3ـی ئەیوولی 2023) بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قه‌رز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تا یەکلایی کردنەوەی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
هەروەها رۆژی هەینی، (8ـی ئەیلوولی 2023)، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی حکومەتی عێراقی دایەوە لەبارەی پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی گوتەبێژ، مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە".