توركیا.. 88 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، 88 كۆچبه‌ری نایاسایی، له توركیا به‌ر له‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌ریاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن، ده‌ستگیركران.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، 88 کۆچبەرهكه لە قەزای شارکۆی سه‌ر به پارێزگای تەکیرداغی توركیا، بەگومانی كۆچكردن بەرەو ئەوروپا لە ڕێگەی دەریاوە له نێو به‌له‌مێكدا ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆچبه‌ره‌كان به‌ره‌گه‌ز ئه‌فغانی، سووری و عێراقین و راده‌ستی ده‌زگای كۆچبه‌رانی ئه‌و پارێزگایه كران.
پێشتریش ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگه‌یاندبوو، رۆژی 2023/06/20، 52 کۆچبەری نایاسایی کە هه‌وڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا، لە کەناراوەکانی ئیزمیر، لە رۆژئاوای توركیا ده‌ستگیركران
ئاژانسی کۆچبەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشتر ئاشکرایکرد، چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی مردن لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە، بە جۆرێک لە سێ مانگی یەکەمی 2023 زیاتر لە 441 گیان لەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە.