عەبادی وەزیرە نوێیەکان دەستنیشان دەکات

پۆستی حەوت وەزارەت بە بەتاڵی ماوەتەوە

K24 - ھەولێر

جاسم محەمەد، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، ئاشکرایکرد، بەرلە جەژنی قوربان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، ناوی حەوت وەزیرە نوێییەکە دەخاتەروو، ئەگەر بێت و رەزامەندی لایەنەکان بەدەست بهێنێت، بەرلەوەی بیخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران.

بە گوێرەی لێدوانی ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا، تاکو ئێستاش، ئەنجوومەنی باڵاو رێکخراوی بەدر، سوورن لەسەر ئەوەی قاسم ئەعرەجی وەک وەزیری ناوخۆ دابنرێت، بەڵام عەبادی ئەمە رەتدەکاتەوەو داوا دەکات کەسێکی تەکنۆکرات لەو پۆستە دابنرێت.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک وەزیر، ئێستا پۆستی حەوت وەزارەت بە بەتاڵی ماوەتەوە.

Fly Erbil Advertisment