پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکرا

شاری کەرکووک
شاری کەرکووک

K24 – کەرکووک:

گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک راگەیاند، لەتاقیگەکانی بەغدا پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون پشتراستکراوەتەوە کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێنج حاڵەتی تای خوێنەبربوون لە کەرکووک تۆمارکراوە، هەروەها ئەو خێزانە خەڵکی شارەدێی شوانن، ئاژەڵێکیان سەربڕیووە و ئاژەڵەکە هەڵگری نەخۆشیەکە بووە بۆیە هەموو ئەندامەکانی ئەو خێزانە تووشی نەخۆشیەکە بوونە.

گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک ئاشکرایشیکرد، لە ئێستادا ئەو پێنج کەسە لە نەخۆشخانەی "شیفا" لەژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستیان باشە، هەروەها ئەو کەسانەی تووشبوونە تەمەنیان لەنێوان 24 ساڵان تاوەکو 80 ساڵانیدایە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، جگە لەو پێنج حاڵەتە، هیچ تووشبوویەکی دیکەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەکان نەماون.

نەخۆشی تای خوێن بەربوون  بەهۆی ئاژەڵ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بە تایبەت  ئەو کەسانەی مامەڵەی راستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە، ئێستا ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان هەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت ئەو گۆشتی ئەو ئاژەڵانە  بکرن لە شوێنی رێگپێدراو سەردەبرێت.

هەروەها نەخۆشییەکە یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌ گوازراوه‌كان، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه‌ تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه‌،  سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.

له‌ هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره‌، كه‌ تووشبووه‌كه‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه‌ تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ مردن كۆتایی دێت.

نەخۆشیەکە له‌ ساڵی 1944 له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌ گشتی له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

س
و
Fly Erbil Advertisment