كوه‌یت یاداشتێك له دژی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەداتە عێراق

K24 - هەولێر
كوه‌یت یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی به‌نده‌ری ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵا ده‌داته عێراق.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان به‌كر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بۆ كاروباری نیشتمانی عه‌ره‌بی، یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و كوه‌یت له‌سه‌ر به‌نده‌ری ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵا، راده‌ستی مه‌نهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ئاماژه‌ی بەوەداوە، یاداشته‌كه له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵایه كه له ساڵی 2013 به‌پێی یاسای 42 له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتییه‌وه هه‌مان ساڵ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانراوه.