كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کاندید و پارت و هاوپەیمانییەتییەکان رادەگەیەنێت

K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی كاندید و پارت و هاوپه‌یمانییه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/9/2023 كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ، پرۆسه‌ی راكێشانی ژماره‌كان بۆ كاندید و پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له هوتێلی مه‌نسوور ملیلیا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پرۆسه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی و پارت و كاندید و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بە گوتەی جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكردووه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 27 ملیۆن و 8 هه‌زار و 47 ده‌نگده‌ر.
بڕیارە ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق بەکەرکووکیشەوە بەڕێوەبچێت.