جومانه غه‌لای: 134 هاوپه‌یمانی، پارت و كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆن ژماره‌ی پارت، كاندید و هاوپه‌یمانێتییه‌كان دیاری ده‌كات. گوتیشی: "134 (هاوپه‌یمانی، پارت و كاندید) و له كۆی گشتی شه‌ش هه‌زار كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌ن".
جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، 134 (هاوپه‌یمانی، پارت و كاندید) و له كۆی گشتی شه‌ش هه‌زار كاندید به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "مه‌رجه كاندید پاكانه‌ی خۆی له ده‌سته‌ی نه‌زاهه، ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بهێنن، تاكو كۆمیسیۆن په‌سه‌ندی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك كێشه‌یه‌كی له‌م بوارانه هه‌بێت، داوا له‌و پارته ده‌كرێت به كه‌سێكی دیكه بیگۆڕن.
غه‌لای هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دیاریكردنی ژماره‌ی كاندید و هاوپه‌یمانێتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی و به ده‌ست ده‌كرێت.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.