نه‌هرۆ رواندزی: بڕیاری ناردنی پاره له به‌غداوه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاری ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هاوكات ده‌ڵێت له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ناردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه بۆ سێ مانگی دووه‌م.
نه‌هرۆ رواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاری ناردنی بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، بۆ مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه، تا ڕاده‌یه‌ك باشه و له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه‌كان ده‌كرێت كێشه‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و سێ مانگه نه‌هێڵێت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره بۆ سێ مانگه و دوای ئه‌و سێ مانگانه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق جارێكی دیكه دووباره بۆ سێ مانگی داهاتوو و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌داته‌وه.
نه‌هرۆ رواندزی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامی باشتریشی لێ ده‌كاته‌وه. روونیشیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، بڕیاری ناردنی ئه‌و 700 ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ هه‌ر مانگێك دا و به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌شی په‌سند كرا.
رواندزی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، وه‌زیره كورده‌كان نیازیان دروستكردنی لۆبییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه سوودانی دوای ئه‌وه‌ی له واشنتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا كۆببنه‌وه و له ئێستاوه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سێ مانگی دیكه‌ش بڕیاری ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لێ وه‌ربگرن.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وتی غاز له په‌رله‌مانی عێراق هاوت گوتی، پێشبینییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌رێنین. گوتیشی، له دهفهرتێكدا وه‌كو خۆی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبووه‌ته‌وه و سوودانی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه پێی راگه‌یاندووه، كه یاسای بوودجه ناكرێت به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."