ڤیان ده‌خیل: بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاری ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه په‌یوه‌سته به هه‌وڵه چڕه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ دابینكردنی مووچه و شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه بڕیاره‌كه له ئێستادا تایبه‌ته به مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ.
ڤیان ده‌خیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ته‌ممووز و ئاب ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ش دابین بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی سه‌ردانی بۆ به‌غدا پێداگری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه، بۆیه بۆ مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی حه‌وت و هه‌شتیش چاره‌سه‌ری هه‌بووه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ڤیان ده‌خیل جه‌ختیشیكرده‌وه، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و سێ مانگه ده‌بێت كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوای ئه‌وه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ واته مانگی 12 ده‌درێت، كه دووباره بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵ.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه تا ئێستا عه‌قڵیه‌تێك له عێراق هه‌یه، نازانێت و ناشیه‌وێت بزانێت فیدڕاڵییه‌ت چییه و په‌یوه‌ندییه فیدڕاڵییه‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چین.
ئەمڕۆ (یەکشەممەمه 17ـی ئەیلوولی 2023) پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئاراستەیەک هەبوو کە ئەنجومەنی وەزیران تەنها بڕی 600 ملیار دینا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیرە کوردەکان هەوڵێکی چڕیان دا، تاوەکو بڕەکە بەرزکەنەوە بۆ 700 ملیار دینار، دواتریش لەلایەن وەزیرەکانەوە دەنگ لەسەر 700 ملیار دینار درا، بۆ ماوەی سێ مانگ."
کۆی گشتی پارەکە وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی پێ دا، "دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، کە پێدەچێت بەیەکەوە بە هەرێمی کوردستان بدرێت، هەروەها پارەکە لەلایەن هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دابین دەکرێت. رەنگە بەهۆی رێکارەکانەوە دوو رۆژی دیکە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."