ڤۆندێرلاین: ئەوروپا بڕیار دەدات کۆچبەران چۆن دێنە وڵاتانی یەكێتی ئه‌وروپا نەک قاچاخچییەکان
K24 - هەولێر:
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیەی کۆچبەران كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه لە بەردەم ئەوروپا و تەنیا یەکێتی ئەوروپا بڕیار دەدات کۆچبەران چۆن دێنە وڵاتانی یەكێتییەکە نەک قاچاخچییەکان.
دوای گەیشتنی هەزاران کۆچبەری نایاسایی بۆ دوورگەیەکی باشووری ئیتاڵیا، هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی قه‌یرانی کۆچبەران پێویستی بە یەکدەنگی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" وەک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکمان لەسەر شانە، لە رابردوودا جێبەجێمان کردووە و ئێستا و لە داهاتووش جێبەجێی دەکەین، بەڵام ئێمە بڕیار دەدەین کێ دێتە یەکێتی ئەوروپا و لەژێر چ بارودۆخێک دێت، نەك قاچاخچییەکان".
گوتیشی: "کۆچکردن كێشه‌یه بۆ ئەوروپا و پێویستی بە وەڵام و چارەسەرە، گۆڕانکاری دروست ده‌كات، تەنیا لەرێگەی یەک دەنگی و یەکگرتوویی دەتوانین ئەو دەستکەوتەمان هەبێت و دەتوانن پشت بە یەکێتی ئەوروپا ببەستن".
پێشتریش ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له ساڵی 2022 روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، به‌راورد به ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ساڵی 2021 روویان له‌و وڵاتانه كردووه، به رێژه‌ی 50% زیادیكردووه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له ساڵی 2022 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌ناخواز په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی، له‌و ژماره‌یه‌یشدا 244 هه‌زار په‌ناخواز داواكاریان پێشكه‌ش به ئه‌ڵمانیا كردووه و له‌دوای ئه‌ویش فه‌ره‌نسا دێت به پێشكه‌شكردنی 156 هه‌زار و دواتریش ئیسپانیا به پێشكه‌شكردنی 118 هه‌زار و دوای ئه‌وانیش نه‌مسا به 109 هه‌زار و ئیتاڵیا 84 هه‌زار، كه كۆی گشتیش ده‌كاته 996 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، تێكه‌ڵاوی ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان، ململانێ نوێ و به‌رده‌وامه‌كان و تێكچوون و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئاڵۆزییه جیۆسیاسییه‌كان و توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پاڵیان به ملیۆنان كه‌سه‌وه ناوه وڵات و نیشتمانی خۆیان بهجێبهێڵن و روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.