هێڤیدار ئه‌حمه‌د: دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه رۆتینه‌كانی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا و دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی هه‌رێمی بێتاوانی خۆی له مامه‌ڵه‌ی نه‌رێنی عێراق به‌رامبه‌ری نیشان دا، ده‌شڵێت، ره‌نگه دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه رۆتینه‌كانی گه‌یشتنی پاره‌كه و دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت، به سێ قیست ده‌بێت و بۆ سێ مانگ ده‌بێت، واته مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م، به‌ڵام ره‌نگه كه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی ته‌ممووز، ئاب و ئهیلوول خه‌رج بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیار له باره‌ی ناردنی هه‌مان بڕ بۆ سێ مانگی دیكه ده‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌نگه سبه‌ی دووشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بكات و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش نووسراو بۆ هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین ده‌كات و رۆتیناتهكان كه ماوه‌یه‌كی كه‌میان پێویسته، ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی بڕی پاره بڕیارلهسهردراوهكه ده‌درێت. ده‌شڵیت، رۆتینه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌میان پێویسته، كه ره‌نگه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واو ببن.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی هه‌رێمی و ته‌نانه‌ت هێزه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و راستییه‌یان بۆ روون بووه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌و یارییه‌ی به‌غدا ده‌یكات بێتاوانه و پابه‌ندی هه‌موو پابه‌ندییه‌كان بووه.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێك له مامه‌ڵه جیددییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و سوودانی، بوونی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی عێراق و سوودانییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، چونكه كورد له دروستكردنی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌كانی حكومه‌ت هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره.
سه‌باره‌ت به مووچه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نیازی عێراق له ئێستادا باشه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ سێ مانگی دیكه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، كه هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی قه‌رز وه‌ریده‌گرێت و دواتر له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا واته مانگی 12، پاكتاوی هه‌ژماره‌كان له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئەمڕۆ (یەکشەممەمه 17ـی ئەیلوولی 2023) پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئاراستەیەک هەبوو کە ئەنجومەنی وەزیران تەنها بڕی 600 ملیار دینا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیرە کوردەکان هەوڵێکی چڕیان دا، تاوەکو بڕەکە بەرزکەنەوە بۆ 700 ملیار دینار، دواتریش لەلایەن وەزیرەکانەوە دەنگ لەسەر 700 ملیار دینار درا، بۆ ماوەی سێ مانگ."
کۆی گشتی پارەکە وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی پێ دا، "دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، کە پێدەچێت بەیەکەوە بە هەرێمی کوردستان بدرێت، هەروەها پارەکە لەلایەن هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دابین دەکرێت. رەنگە بەهۆی رێکارەکانەوە دوو رۆژی دیکە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."