زانا مه‌لا خالید: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، یه‌كده‌نگی كوردی نیشاندا
K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، له‌پێناو پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوو. گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، یه‌كده‌نگی كوردی نیشاندا".
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، چه‌ندینجار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا له چوارچێوه‌ی عێراق نیشان بدات.
گوتیشی: "هه‌ر كاتێك كورد یه‌كده‌نگ بووبێت، ده‌ستكه‌وتی باشی بهدهستدهێناوه".
زانا مه‌لا خالید راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، یه‌كده‌نگی كوردی نیشاندا، كه زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كۆكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام هه‌وڵی یه‌كڕیزی كوردی داوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "نیازێكی باش به حكومه‌تی فیدراڵیشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان دیاره و ده‌كرێت بكرێتهی بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ش".
رۆژی (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەبارەی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، دوو پێشنیازی کورتخایەن و درێژخایەنیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو، باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، لەبارەی پێشنیازه كورتخایهنهكهشیان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (17ـی ئه‌یلوولی 2023)، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
دوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەش، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکوەزیران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان کرد، بۆ داكۆكیكردن له مافە دەستووری و شایسته داراییەکانمان. سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یهكدەنگییان لە داکۆکیکردن لەمافەکانمان".