رێباز حه‌ملان: دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە دەستبەجێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
K24 - هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێری رایده‌گه‌یه‌نێت، له قۆناغی ئێستا و قۆناغه‌كانی پێشوو، مووچه ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. گوتیشی: "دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە، دەستبەجێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات".
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێری، له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24ـی كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پلانێكی به‌په‌له داوای له به‌غدا كردبوو، بڕی 800 ملیار دینار بوو، كاتێك بڕه‌كه كه‌مكرایه‌وه، ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه نییه.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه، رێباز حه‌ملان گوتی: "دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به گرنگییه‌وه پرسی دابه‌شكردنی مووچه تاووتوێده‌كات".
حه‌ملان گوتیشی: "ناتوانین دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ین، چونكه به‌غدا به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 700 ملیاره‌كه نانێرێت، دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە، دەستبەجێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات".
ده‌شڵێت: "داهاتی ناوخۆمان مانگانه 300 ملیار دیناره، 220 ملیار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه له به‌غداوه دێت، وێڕای خه‌رجییه‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، نه‌خۆشخانه، ته‌ندروستی، ته‌شغیلی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری، كه بۆ دابینكردنی ئه‌مانه پشت به داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ستین".
دووپاتیشیكرده‌وه، له 25ـی حوزه‌یرانه‌وه، رۆژانه 90 تا 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین، تا ئێستا یه‌ك دۆلار داهاتی ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ركاتێك نه‌رمیمان نواندبێت، بۆ قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ لاوازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و پارانه‌ی كه به‌غدا ده‌ینێرێت، به‌ناوی قه‌رزه‌وه‌یه، كه ساڵی دارایی ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێ (ته‌سویه) یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز، له داهاتوودا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه له ئارادا نییه.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گرنگه له عێراق.
دواجار گوتیشی، هه‌موو نه‌رمییه‌ك ده‌نوێنین تاكو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له شایسته داراییه‌كان و مووچه‌یان بێ به‌ش نه‌بن.