حكومه‌تی چین پۆشینی هه‌ر جۆره جلوبه‌رگێك قه‌ده‌غه ده‌كات زیان به هه‌ستی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت
K24 – هەولێر:
پێشبینی ده‌كرێت حكومه‌تی چین به‌مزووانه پۆشینی هه‌ر جۆره جلوبه‌رگێك قه‌ده‌غه بكات كه "زیان به هه‌ستی نه‌ته‌وه" ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا، كه چه‌ندین لێكه‌وته و لێكدانه‌وه‌ی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنییه‌وه لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
یاسای پێشنیازكراو ئاماژه به‌وه ده‌كان هه‌ر جۆره قسه و لێدوان و پۆشینی جلوبه‌رگێك كه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به وره و مۆڕاڵی گه‌لی چینی" یانیش زیان به هه‌ستی گشتی نه‌ته‌وه‌ی چینییه‌وه بگه‌یه‌نێت، رووبه‌ڕووی سزا و پێ بژاردنی ماددی ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س به‌و تۆمه‌ته بگیرێت، تا زیندانیكردن سزا ده‌درێت.
ئه‌و یاسا نوێیه پۆشینی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه‌ی دیاری نه‌كردووه، كه ده‌بنه هۆی ورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه و كار له‌سه‌ر مۆڕاڵ و وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی چینی ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه به‌شێك له ئافره‌تانی چینی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، خستنه‌ڕوو و باسكردنی بابه‌تێكی یاسایی له‌م شێوه‌یه، پێویستی به كاتێكی زیاتر و دانانی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری گونجاو و پێگه‌یشتوو هه‌یه، ئینجا دواتر بخرێته‌ڕوو و كۆمه‌ڵگه‌ی پێوه پابه‌ند بكرێت.
به هه‌مان شێوه به‌شێك له یاساناسانی چینی به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و چاودێری ده‌كه‌ن و پێیان وایه كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری ته‌مومژاوی بۆ سزادان له‌خۆگرتووه، به جۆرێك یاسا پێشنیازكراوه‌كه سیفه‌تی لاستیكی هه‌یه و له توانا دایه به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكار نادادپه‌روه‌ر بێت.
پۆلیسی چینی له هه‌موو وڵات‌دا هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی جلوبه‌رگی ورووژێنه‌ر ده‌پۆشن یانیش لێدوانی هه‌ستیاری سیاسی ده‌كه‌ن، كه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا زیان به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێت.
مانگی رابردوو پۆلیسی شاری شینگنی چینی پیاوێكیان ده‌ستگیر كرد، كه له ڵایڤێكدا ته‌نووره‌ی ئافره‌تانی پۆشی بوو و به گوته‌ی پۆلیس هه‌ستی ورووژاندووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی كرا به پاساوی ئه‌وه‌ی رێگری له ئازادییه كه‌سییه‌كان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌مواری ئه‌و یاسایه و پێشكه‌شكردنی یاسا پێشنیازكراوه‌كان، تاوه‌كو 30ـی ئه‌م مانگه مۆڵه‌تی راوێژكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی 7ـی ئه‌یلوولی 2023، میدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه، یاسادانه‌رانی چین سوورن له‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی هه‌ر جۆره جلوبه‌رگ و پۆشاكێك و چه‌ند ره‌فتارێك كه ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیان به هه‌ستی گه‌لی چین بگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی هه‌مواری یاسای پێشنیازكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كۆمه‌ڵێك ره‌فتار و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی چینی له‌ناویشیاندا پۆشینی جلوبه‌رگ و قسه و ئاخاوتن و ده‌ربڕین، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی چینی ده‌گه‌یه‌نێت و بێڕێزی به هه‌ستیان ده‌كات، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئه‌م یاسایه سزای 15 رۆژ به‌ندكردن و پێبژاردنی 680 دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه، كه جلوبه‌رگی نه‌شیاو به كۆمه‌ڵگه‌ی چینی ده‌پۆشێت و قسه‌ی نه‌شیاو له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به نووسین یاخود به ڤیدیۆ بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاساكه ئه‌وانه‌ی وتار و گوتارگه‌لێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه گیان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو ده‌بات، یانیش سووكایه‌تی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاڵا و پاڵه‌وانان و شه‌هیدان و سێمبۆڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و په‌یكه‌ره نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزای جه‌سته‌یی و ماددی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی جلوبه‌رگێك ده‌پۆشن كه گوزارشت له هاوڕه‌گه‌زخوازی ده‌كات، سزاكه ده‌یانگرێته‌وه.