به‌هۆی كۆچی دوایی موعین شێخزاده باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه

K24 – هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی موعین شێخزاده پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان، باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و سیده‌كان ( موعین شێخۆ ئیبراهیم برادۆستی ) ناسراو به ( موعین شێخزاده )مان پێگه‌یشت و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی موعین شێخزاده،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و سیده‌كان ( موعین شێخۆ ئیبراهیم برادۆستی ) ناسراو به ( موعین شێخزاده )مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( موعین شێخزاده) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
18ـی ئه‌یلوولی 2023