بێگه‌رد تاڵه‌بانی: كێشه‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، خه‌ریكه كێشه‌ی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق واژوو كردووه و به‌گوێره‌ی رۆژژمێری كشتوكاڵی، پێویسته له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێم رێگه‌ی گه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێنه‌وه و ده‌روازه سنوورییه‌كانیش له‌به‌رده‌م هاورده‌كردنیان له ده‌ره‌وه دابخرێن.
ئه‌مڕۆ ژمارەیەک جووتیار لە پێنجوێنەوە چوونەتە بەغدا لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گردبوونەتەوە و داوایانكرد سنوورەکان بە رووی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دابخرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ بکرێنەوە.
پێشتریش بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 سەبارەت بە ناڕەزایی جووتیارانی پێنجوێن بۆ ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، گوتبوی: "لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بەداخەوە ئەوەی کە پابەند نابێت بە رۆژمێری کشتوکاڵی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقە، ئێستا لەگەڵ فوئاد حوسێن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەی ئابووری عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، چۆن ئێمە پابەند دەبین دەبێ ئەوانیش بەهەمان شێوە پابەندبن بۆ پاراستنی مافی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان".