ئهنجوومهنی وهزیران وهزارهت و لایهنه پهیوهندیدارهكان بۆ گرتنهبهری رێكارهكانی خۆپارێزی كۆلێرا رادهسپێرێت

K24 - هەولێر:
وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیراندا راپۆرتێك سهبارهت به نەخۆشی سکچوونی توند ( کۆلێرا) و پێشنیاز و ڕێکارەکانی چارەسەریی و خۆپارێزییەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دهخاتهڕوو.
بە گوێڕەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ (چوارشهممه 20ـی ئهیلوولی 2023) لە كۆبووهوهی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستاندا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی نەخۆشی سکچوونی توند ( کۆلێرا) و پێشنیاز و ڕێکارەکانی چارەسەریی و خۆپارێزییەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خستەڕوو.
راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوه كردووه، دوای گفتوگۆ، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕاسپاردە و پێشنیازەکانی وەزارەت پەسەندکرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، رێکاریی خۆپارێزیی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر.
رۆژی (دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023) سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تا ئەمڕۆ 30 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، "بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆلێرامان تۆمارنەکردووە".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.
بە گوتەی د. سامان بەرزنجی، سەدا 20ـی ئەو حاڵەتانەی سکچوون کە لە نەخۆشخانەکان تۆماردەکرێن، "رەوانەی پشکنینی کۆلێرای دەکەین. ئەو ژمارەی لەبارەی تووشبوون بە کۆلێرا رادەگەیەندرێت لە چوارچێوەی ئەو سەدا 20ـەیە و ژمارەیەکی زیاتری کۆلێرا لەنێو کۆمەڵگەدا هەیە".
وەزیری تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە، ژمارەت تووشبووان بە کۆلێرا لای ئەوان گرنگ نییە "بەقەدەر ئەوەی کە بوونی کۆلێرا هەیە، بۆیە هەموو سکچوونێکی توند و هەموو نەخۆشییەکانی سکچوون ئێمە وەکو کۆلێرا هەژماری دەکەین و هەمان رێکار و چارەسەری ئەو نەخۆشییە لەگەڵ دەگرینەبەر".
وەکو ئەوەی د. سامان بەرزنجی ئاماژەی پێ دا، لیژنەیەکی باڵایان پێکهێناوە و لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەوەشی خستەڕوو، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەیخەنەڕوو.
لە بارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، وەزیری تەندروستی گوتی، "هەندێک رێکار هەیە پێویستە ئێستا بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەرەو کەمبوون بچێت. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا چەند پڕۆژە پێشنیازێک دەخەنەینەڕوو بۆ پڕۆژەی داهاتووی درێژخایەن. کە چاککردنی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەی ئاوی پاکە".